“دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی ئەندامێکی پەکەکە ڕادەستی میتی تورکی دەکەنەوە”

دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی ئەندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ڕادەستی میتی تورکی دەکەنەوە.

ئاژانسی ئەنادۆلی سەر بە دەوڵەتی تورکیا ڕایگەیاند، کە میتی تورکی توانیویانە بە ھاوکاری ئاسایش ئەندامێکی پارتی کرێکارانی پەکەکە بەناوی “فەرھاد تەکینەر” لە باکوری عێراق دەستگیر بکەن کە ساڵی 2016 بە بۆمب ھێرشی کردووەتە سەر پاسێکی تایبەت بە گواستنەوەی سەربازانی تورکیا لە ناوچەی قەیسەری.

رۆژانامەنووسیکێش بەناوی کاروان ئەحمەد، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک دەڵێت “بە ھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی، فەرھاد تەکینەر لە لایەن میتی تورکییەوە ڕفێندراوە”.

دەشڵێت ” لەبەرئەوەی ئازادیخوازانی ئەم زۆنە (سلێمانی) زۆرینەیان دژە پارتین، لەسەر ئەو ڕووداوە ورتەیان لێوە نەھات”.

فیسفی تەکینەر، دایکی فەرھاد تەکینەر ئاماژەی بەوە کردووە کە “کوڕەکەی لە سلێمانی ژیاوە”.

ھەواڵی زیاتر