مه‌زڵوم كۆبانێ:هێزەكانی ڕووسیا لەژێر كۆنترۆڵی كوردەكاندا میوانن

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

مه‌زڵوم كۆبانێ ڕایگەیاند، “هێزەكانی ڕووسیا لەژێر كۆنترۆڵی كوردەكاندا میوانن و بە مەرج ئیزنیان پێدراوە لەو ناوچانه‌بن، كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی كورده‌كاندایه‌.”

ده‌شڵێت، “ئێمە نەمانویست هێزەكانی ڕوسیا لەو ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌ بوونیان هەبێت، بەڵام چوونەدەرەوەی هێزه‌كانی ئەمریكا وای كرد ئەوان وەربگرین.”

ئاشكراشی كرد، “یەكێك لە مەرجه‌كانیان ئەوە بووه‌ كه‌ هێزەكانی ڕوسیا لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات هەماهەنگی بكەن، نەك هێزەكانی سوریا، به‌ڵام هەندێكجار كە هێزەكانی ڕوسیا پابەندی بەڵێنەكانیان نابن، كێشە دێتە ئاراوە.”

باسی له‌وه‌شكرد‌، “هێزەكانی سوریای دیموكرات ئامادەن ببنە بەشێك لە پێكهاتەی سوپای سوریا، بەڵام نەك ئەم پێكهاتەی ئێستا.”

جەختیشی لەوەكرده‌وه‌، “كە ڕوسیا ڕۆڵی ئەرێنی ناگێڕێت بۆ زه‌مینه‌سازی نێوان هێزە كوردییەكان و حكومەتی سوریا.”

ھەواڵی زیاتر