200 بارهه‌ڵگر ته‌ماته‌ گه‌ڕێنرایه‌وه‌ بۆ ئێران

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

لەماوی چەند ڕۆژی ڕابردوودا 200 بارهەڵگر تەماتە له‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه‌ گەڕێنرایەوە بۆ ئێران و بەشێكیان بەهۆی زۆر مانەوەوه‌ خراپبوون و لەناو بران.

له‌وباره‌یه‌وه‌، سەرۆکی یەکێتی میللی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئێران ڕایگەیاندووە، “بڕیاربووە 200 بارهەڵگر تەماتە ڕەوانەی عێراق بکەین، بەڵام لایەنی عێراقی ڕێگەی بە تەماتەکە نەداوە بە پاساوی ئەوەی زۆر ماوەتەوە و باران لێیداوە و سەرماش بەشێکی ڕزاندووە، بۆیه‌ گه‌ڕاندوویانه‌ته‌وه‌.”

ڕەزا نورانی، لە پێگه‌ی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌لایه‌تی تویتەری خۆی نوسیویه‌تی، “یەکێکی تر لە هۆکارەکانی گەڕانەوەی تەماتەکە خراپ هەڵگرتنی بووە، کە لەمەودوا داوادەکەین هەڵگرتنی هەر بارێکی بەرهەمی کشتوکاڵی جۆرێک پارێزگاری لێبکرێت لە ده‌روازه‌ سنورییەکان تێبینی لەسەر نەبێت.”

ھەواڵی زیاتر