كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “سێ کەسی دیکە لە تەقەکەرەکانی شارەکە خۆیان ڕادەستکردووه.”
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 22ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ده‌ستگیركردنی سێ كه‌سی له ته‌قه‌كه‌رانی شارۆچكه‌كه ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت، هه‌فته‌ی ڕابردوو دوو کەسی تریان دەستگیرکردووە و دوای کۆکردنەوەی زانیارییش دادوەر فەرمانی گرتنی بۆ سێ کەسی تریش دەرکردووە.”
ئه‌وه‌شی خشتووهتهڕوو، “هەرسێ تۆمەتبار (پ، ف، م) دانیشتووی چەمچەماڵ، (ب، ح، ع) و (ک، م، م) دانیشتووی ناحیەی شۆڕش ، خۆیان ڕادەستی هێزەکانمان کرد‌و ئۆتۆمبێل و چەکەکانیشیان دەستی بەسەردا گیرا.”
ئاشكراشی كردووه، “كه لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و بەبڕیاری (570) ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیه‌کانیان بەردەوامە.”