تەرمی منداڵەکەی تری ناو ڕووباری دیجلە دۆزرایەوە
كاروان كهلاری/ باڵكێش
تەرمی منداڵەکەی تری ناو ڕووباری دیجلە دۆزرایەوە، کە لەلایەن دایکیانەوە لەسەر پردی ئەئیمەی بەغدا فڕێدرابوونە ناو ڕووبارەکەوە .
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، “تەرمی منداڵی دووەمیش دۆزراوەتەوە، کە لەلایەن دایکیانەوە فڕێدرابوونە ناو ڕووباری دیجلە.”
وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، “بە هەوڵ و هاوکاریی تیمی غەواس، تەرمی منداڵی دووەم لەژێر پردی 14ی ڕەمەزان دۆزرایەوە و لەلایەن کەسوکارەکەی ناسراوەتەوە.”
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، تەرمی منداڵی یەکەم دۆزرابوویەوە.