پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند، گرووپێکی پێنج کەسیی سەر بە داعشیان دەستگیرکردووە کە یەکێکیان تەنیا کاری لەسەر پێدانی زانیاریی لەسەر هێزە ئەمنیەکان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوای کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاریی هەواڵگریی، توانیمان گرووپێکی پێنج کەسی سەر بە داعش دەستگیربکەین کە سەر بە ولایەتی دیجلەی رێکخراوەکە بوون.
پۆلیسی کەرکووک وتیشی، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان کاری گواستنەوەی پێداویستی سەربازی و خۆراک و ئامێری ئەلیکترۆنی بووە، یەکێکی تریشیان کاری پێدانی زانیاریی بووە لەسەر هێزە ئەمنیەکان.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر