ورده‌كاریی باره‌ سه‌روپێكه‌ی په‌روێزخان و 86 باره‌كه‌ی تر

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ماوه‌ی 15 ڕۆژه‌ 86 بار له‌ مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ و یه‌كێك له‌ باره‌كانیش “سه‌روپێ”یه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان به‌ تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند، “ماوه‌ی 15 ڕۆژه‌ 86 بار كه‌ ویستراوه‌ به‌بێ گومرك هاورده‌ بكرێت، له‌لایه‌ن ده‌روازه‌كه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

سه‌باره‌ت ئه‌وه‌ی باره‌كان له‌ چی پێكهاتوون، وتی: “باره‌كان فه‌رش و جۆره‌ها كاڵای تری تێدایه‌ و ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر هه‌موویاندا، دوای گومرك كردن، ڕێگه‌ به‌ هاورده‌كردنی ده‌درێت.”

ئاشكراشی كرد، “یه‌كێك له‌ باره‌كان سه‌روپێیه‌ و له‌ئێستادا له‌به‌رده‌م دادگای ناحیه‌ی قۆره‌تووی سه‌ربه‌ قه‌زای خانه‌قینه‌ و نه‌جوڵێندراوه‌ و ڕوونیشیكرده‌وه‌، باره‌كه‌ به‌ڕادێكی سه‌روپێیه‌ و له‌ توركیاوه‌ هێنراوه‌ته‌ ئێران و له‌وێشه‌وه‌ ویستراوه‌ بهێنرێته‌ هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی لێره‌وه‌ بیگوازنه‌وه‌ بۆ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، به‌ڵام ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.”

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، “كه‌ ئەمە یەکەمجارە لە مەرزی پەروێزخان دەست بەسەر سەروپێی قاچاخدا بگیرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ بۆ لێپێچینەوەی یاسایش دۆسیەکە لە بەشی یاسایی گومرکی مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانە.” 

ھەواڵی زیاتر