كاروان كهلاری/ باڵكێش
دوای ئەوەی جەمیلە عوبێدی، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند، “کە هەرکەێك ژنی دووەم بێنێت خەرجییەکەی دەگرێتە ئەستۆ، مەلا مەزهەر خۆراسانی، بانگەوازێک بۆ پاراستنی ژیانی دەکات و دەڵێت: “زۆر نزیکە دەعبا و دەیناسۆرەکان پەلاماری بدەن.”
مەلا مەزهەر، لە پهڕهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فەیسبووک نووسیویەتی: “بەپەلە داوا دەکەم ئافرەتانی قەیرەو بێوەژن و ئەو پیاوانەی دەیانەوێت پرۆسەی زەواج دووبارە بکەنەوە، بەرگری و پارێزگاری لە بانکی ڕەشید و کارمەندانی بانکی ڕەشید بکەن، چونکە گیان و ژیانیان لە مەترسیدایە، زۆر نزیکە دەعبا و ودەیناسۆر پەلاماریان بدەن، بەتایبەت لەئێستادا ژیانی خاتوو جەمیلە عوبیدی زۆر لەمەترسیدایە. تکایە پاسەوانیی لێبکەن با نەکەوێتە بەر هێرشی دڕندانەی دەینهسورەکان، پیوستە کارمەندانی ئەو بانکەو ئەوخاتونەش ئەم وێردەیان فێربکرێت خویان بپارێزن، خوا بیان پارێزێت.”