هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ژنی دووه‌م بهێنێت بانكی ڕه‌شید پاره‌ی پێده‌دات
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
بانكی ڕەشید پێشینەی هاوسەرگیری ده‌داته ئەو فەرمانبەرانەی كە بە نیازن بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری ئەنجام بدەن
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی ئۆكتۆبه‌ر، بانكی ڕەشیدی عێراقی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه،” بڕیاریانداوە بە دابەشکردنی پێشینەی هاوسەرگیری بۆ فەرمانبەران، بەمەرجێک داواكار پێشووتر سوودمەند نەبووبێت لە وەرگرتنی پێشینە.”
ئاماژەی به‌وه‌شكردووه، “مەرجی پێدانی پێشینەكە تەنها بوونی کەفیلێک دەبێت کە فەرمانبەر بێت لەسەر میلاکی هەمیشەیی و خزمەتی لە دووساڵ کەمتر نەبێت.”
ئاشكراشی كردووه، “بڕی پێشینەكە تاوەکو 10 ملیۆن دینارە.”