لاما دەبێتە رزگارکەری مرۆڤ لە کۆرۆنا-هەواڵ

پزیشکانی جیهان لە گەڕان بە دوای ڤاکسین و چارەسەر بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامن، هەریەکە و بە رێگەیەک هەوڵی دۆزینەوەی چکی بکوژی کۆرۆنا دەدات، بەڵام تا ئێستا هیچ پزیشک و کەرتێکی تەندروستی سەرکەوتنی خۆی لە دروستکردنی ئەو چەکە پزیشکییە رانەگەیاندووە.

چەند پزیشکێکی بریتانی بە وەرگرتنی دژەتەن لە ئاژەڵی لاما، بە نیازن دەرمانێک بۆ بەهێزکردنی بەرگریی لەش دروستبکەن و وەکو چارەسەرێک بۆ تووشووانی کۆرۆناش سوودی لێ ببینن. چاوەڕوان دەکرێت لە چەند مانگی داهاتوودا ئەم ڕێگەیە دەکەوێتە تاقیگەکان بۆ پشکنین و دڵنیابوونەوە لە ئەنجامەکانی.

دژە تەنەکان لە ئاژەڵی لاما وەرگیراون و لە پێکهاتەدا لە هی مرۆڤ سادەترن، واتە دەتوانرێت لە تاقیگەکدا بەشێوازێکی دیکە درووست بکرێتەوە.

پ.جەیمس نایسمیز، بەڕێوەبەری پەیمانگەی رۆزالیند فرانکلین دەڵێت: دژە تەنەکانی لاما دەبنە تەوقێک بە دەوری ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەوەندە بەهێز خۆی لە دەوری لوول دەدات ڤایرۆسەکە ناتوانێت بچێتە نێو خانەکان.

تاوەکو ئێستا هیچ چارسەرێک بۆ ڤایرۆسی نوێی کۆڤید19ی ناسراو بە کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە، بەڵام بە سوود وەرگرتن لە پلازمای خوێنی تووشبوویەکی چاکبووەوە، دەتوانرێت چارەسەری تووشبوویەکی نوێ بکرێت، ئەمەش تاکە رێگەی سەرکەوتووە کە تاوەکو ئێستا بەکاربرابێت.

ھەواڵی زیاتر