گەرمیان؛ لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەدرێت-ڕاپۆرت

تا دێت کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیاتر تەشەنە دەکات، هەرچەندە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان قەدەغەی هاتوچۆیان هەڵگرتووە، بەڵام ئاماری رۆژانە ئەوە دەڵێت کە کۆرۆنا هێشتا زیاتر تەشەنە دەکات.

بەهمەن کاک عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بە تۆڕی میدیایی بالکێشی راگەیاند، ئەوەی لە ۲٤ کاتژمێری ڕابردوو لە گەرمیان ڕوویداوە، ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ دۆخێکی خراپتر، چونکە لەو ماوەدا 10 کەس بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

بەهمەن کاکەعەبدوڵڵا دەڵێت: وەکو پەرلەمانتارێکی گەرمیانی لەگەڵ لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری تەندروستی لەسەر خەت بووین بۆ ئەوەی هەر کارێک پێویست بێت بۆ گەرمیان بکرێت و دوای هەوڵێکی زۆر توانرا ئامێرێکی (سیتی سکان) بۆ نەخۆشخانەی کەلار دابین بکرێت، بەڵام تا ئێستا دیارنییە کار بەو ئامێرە دەکرێت یان نا.

تا ئەمڕۆ دووشەممە لە گەرمیان 1581 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 332کەس چاکبوونەتەوە و 39کەسیش مردوون. دکتۆر هاوار وشیار، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا لە گەرمیان بە بالکێشی گوت: گەرمیانیش وەکو ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لەژێر هەڕەشەی کۆرۆنادایە، بەڵام لەبەر باری دارایی هاووڵاتییان رەنگە داخستنی رێگەوبان کەمێک ئەستەم بێ.

لە سەرەتای بڵابوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، حکومەت چەند پلانێکی جێبەجێکردووە و بودجەی تایبەتیشی بۆ تەرخان کردووە، بەهمەن کاکە عەبدوڵلا دەڵێت:”د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی پێی راگەیاندووم کە هیچ بڕە پارەیەک نەدراوەتە سلێمانی بەبێ ئەوەی پشکی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕینی لێ دیاری نەکرابێت، لەدوایین پارەی تەرخانکراودا لەلایەن حکومەتەوە کە 500 ملیۆن دیناربوو بۆ سلێمانی، 170 ملیۆنی بۆ گەرمیان تەرخان کرا”.

ێ کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە 9455 کەس. تاکو ئێستا 3378 کەس چاکبوونەتەوە و 326 کەسیش مردوون.

ھەواڵی زیاتر