عێراق 10 ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا وهردهگرێت
كاروان كهلاری/ باڵكێش
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە كۆتایی ئەمساڵ 10ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنا لە هەردوو وڵاتی چین و بەریتانیا وەردەگرن.
وسام حسێن، پسپۆری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، “ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەئێستادا كار بۆ دابەشكردنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنای بەریتانی و چینی دەكات و عێراقیش لەچوارچێوەی ئەو هاوبەشانەدایە كە ڤاكسینەكەی پێدەدرێت.”
وتیشی: “لە قۆناغی یەكەم و لە كۆتایی ئەمساڵ، 10ملیۆن ڤاكسینی دژە كۆرۆنا دەدرێت بە عێراق و ئەم بڕەش دەكاتە چارەكی ژمارەی دانیشتووانی عێراق.”
ئاشكراشی كرد: “كه دوای سێ مانگ لە پێدانی ڤاكسینی قۆناغی یەكەم، 10ملیۆن ڤاكسینی تریان پێدەدرێت و ئەو ڤاكسینانەش هیچ زیانێكی لاوەكییان لەسەر مرۆڤ نابێت.”
ئاماژەی بەوەشكرد: “ئەو ڤاكسینانە بەڕێژەی 79% مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر جەستەی توشبووان كەمدەكاتەوە، بەتایبەت ئەو حاڵەتانەی كە پێویستیان بە هەناسەدانی دەستكرد هەیه.”
لەئێستادا زیاتر لە 400 هەزار هاوڵاتی عێراقی تووشی كۆرنا بوون و نزیكەی 9 هەزاركەسیش گیانیان لەدەستداوە.