بەڕێوەبەری نوێی مەرزی پەروێزخان دیاریی كرا- هەواڵ
ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا ئاسۆ قادر لەیل هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان وەک بەڕێوەبەری نوێی مەرزی پەروێزخان لە ئیدارەی گەرمیان دەستبەکاربوو.
ئاسۆ قادر بەمیدیاكانی ڕاگەیاند، بە پلان و پرۆژەی پێویستەوە دەستبەکار بوە و دەیەوێت خزمەتی پێوستی دەروازەکە و ناوچەکە بکات.
هاوکات عەلی تۆفیق بەڕێوەبەری پێشووی مەرزەکە ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردووداو لەو دۆخە هەسیارەی هەرێمی کوردستاندا ئەوەی لە توانایاندا بوە کردویانە، لە دەروازەکەداو هاوکاری بەڕێوەبەری نوێش دەبن بۆ سەرپی خستنی کارەکانیان.