ئێران شایسته‌ داراییه‌كانی لای عێراق به‌ دۆلار ده‌وێته‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

دواى گەمارۆی سه‌ر بانکە داراییەکانى ئێران لەلایەن ئەمەریکاوە، عەبدولناسر هیمەتى، بەڕێوەبەرى بانکى ناوەندى ئێران سەردانى بەغدای كرد و مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ش وەرگرتنى دۆلارە لە مامەڵە بازرگانییەکانى ئەو وڵاتە لەگەڵ عێراق و لابردنى کۆمەڵێک بەربەستى دارایى تره‌. 

ئاژانسی ئیرنای ئێرانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سەردانەکەى هیمەتى و شاندی یاوه‌ری بۆ تاوتوێکردنى وەرگرتنەوەى شایستە داراییەکانى ئێرانە لە مامەڵە بازرگانییەکانی لەگەڵ عێراق و بۆ ئەوەیه‌ قەرزەکانى ئێران لەلایەن عێراقەوە بە دۆلار بدرێتەوە. 

دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هیمه‌تی، مستەفا غالیب، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق وتی: “لیژنەیەک پێکدەهێنین بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بە ئامادەبوونی چەند به‌رپرسێكی هەردوولا.”

ئه‌م سه‌ردانه‌ی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئێران بۆ عێراق دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ ڕۆژی 8ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌مریكا سەپاندنی سزای نوێی بەسەر ١٨ بانکی سەرەکی ئێراندا ڕاگەیاند و وه‌زیری گه‌نجینه‌ش وتی: “سزاکان بەردەوامدەبن تا ئێران دەستبەرداری پشتیوانی چالاکی گروپە چەکدارەکان دەبێت و سنورێک بۆ چالاکییە ئەتۆمییەکانی دادەنێت.

ھەواڵی زیاتر