وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لە بارەی مووچەی مانگی 9 دەرکرد

وەزارەتی دارایی حكومه‌تى هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی له ‌باره‌ى مووچەی مانگی 9 دەرکرد و بۆ هەموو گەنجینەكانشی نارد.

بەگوێرەی نووسراوێک کە ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 2020/10/12، لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەرچووە، ئاڕاستەی گەنجینەكان كراوە، داوا دەکات ئەو مووچەیەی لەم مانگەدا دابەش دەكرێت، لیستى مووچەى مانگى 9ى 2020 به‌ ته‌مویلكردنى 82% ئاماده ‌بكه‌ن.

دەقی نووسراوەکەی وه‌زاره‌تى داراییە:

بۆ ‌گشت گەنجینەكان
سڵاو
به‌ڕێزان
لەسەر ڕاسپارده‌ی وه‌زاره‌تمان بفه‌رموون به‌ ئاگاداركردنه‌وه‌ی گشت فه‌رمانگه‌كان و داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
لەبه‌ر ڕۆشنایی نووسراوى وه‌زاره‌تى دارایی حكوومه‌تى فیدراڵ ژماره‌ 13229 له‌ 15/8/2020 و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی رۆژى چوارشه‌ممه‌ 7/10/2020، بڕیار درا به‌ پابه‌ندبوون به ‌خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی حكوومه‌تى فیدراڵ.

ھەواڵی زیاتر