ئەمڕۆ هەینی لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج، ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی وەک براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی دەستنیشانکرا.
سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵ برایت ڕەیس ئەندرسن ئاشکرای کرد ئەمڕۆ هەینی لە ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نەرویج، ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی بوو بە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2020. بۆ بە دەستهێنانی خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ، 318 کاندید هەبوون کە 211 کەسایەتی و107 ڕێکخراو و دامەزراوە بوون.
ساڵانە دامەزراوەی نۆبڵ لە چەندین بوار خەڵات بەسەر کەسایەتی و دەمەزراوەکان دابەش دەکات.