كاروان كهلاری/ باڵكێش
لە یادی 68 ساڵهی لە دایکبوونی ڤلادمێر پوتینی سهرۆكی ڕوسیادا، وڵاتەکەی جۆرێکی نوێی موشەکی تاقیکردهوه، کە خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاترە
سوپاسالاری ڕوسیا پهیوهندی به ڤلادیمێر پوتنهوه كردووه و باسی لهوه كردووه، “كه توانیویانە موشەکی (تسێرکۆن) تاقیبکەنەوە، کە خێراییەکەی لە دەنگ زیاترە و بە سەرکەوتوویی ئامانجەکەشی پێکاوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “كه موشەکەکە ئامانجەکەی لە دووریی 450 کیلۆمەتر لە ماوهی 4 خولەک و نیودا پێکاوە”، کە ئەو خێراییە لە خێرایی دەنگ زیاترە.
ئاشكراشی كردووه، “كه ڕۆژی سێ شەممە موشەکەکە تاقیكراوهتهوه، کە لەسەر کەشتی ئەدمێڕاڵ گورشۆڤ لە دەریایی سپییەوە ئاڕاستەی دەریای بارێنتس کراوە”.
لهو بارهیهشهوه، ڤلادمێر پوتین، سهرۆكی ڕوسیا ڕایگەیاندووە، “كه ئەوە ڕووداوێکی گەورەیە بۆ سوپای ڕوسیا و تهواوی ڕوسییهكان و وڵاتەکەمان”.
ئهمه لهكاتێكدایه، كه ڤلادیمێر پوتن دەیەوێت هەژموونی سەربازیی ڕوسیا لە جەمسەری باکووردا زیاتربێت، ئەوەش بە پەرەپێدانی نەوەیەکی نوێی چەک و موشەکەکانی وڵاتەکەیان.