كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
بكوژی ئه‌و پیاوه ڕه‌شپێسته‌ی ئه‌مریكای چه‌ند مانگێك ڕووبه‌ڕووی خۆپیشاندان و پشێویی كرده‌وه، ئازادكرا.
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه، كه به بریاری دادگای ئه‌مریكا دێریك شۆڤین، ئه‌فسه‌ری پۆلیس و بكوژی جۆرج فلۆیدی به كه‌فاله‌تی یه‌ك ملیۆن دۆلار ئازاد كردووه و چەند مەرجێكیش لە بەرامبەر ئازادكردنیدا دانراوه.
دێریك شۆڤینی، ئه‌فسه‌ری پۆلیسی شاری منیاپولیسی ویلایه‌تی مینه‌سۆتای ئه‌مریكا، كه به تۆمه‌تی كوشتنی جۆرج فلۆیدی ڕه‌شپێست تاوانباركرابوو، به‌كه‌فاله‌تی یه‌ك ملیۆن دۆلار ئازادكرا، چه‌ند مه‌رجێكیش بۆ ئازاكردنی دانراوه كه بریتین له لێسه‌ندنه‌وه‌ی هه‌موو ناسنامه‌یه‌ك كه مۆڵه‌تی ده‌دات له هێزی پۆلیسی چه‌كبه‌ده‌ستدا كاربكات، ئاماده‌بوونی له هه‌ركاتێك دادگا داوایكرد، ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی نه‌گۆڕێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌ی جۆرج فلۆیده‌وه نه‌كات و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش به‌كارنه‌هێنێت.
پارێزه‌ره‌كانی دێریك شۆڤین، هه‌ندێك به‌ڵگه‌یان له دادگا خستبووه‌ڕوو كه تێیدا، باسیان له‌وه‌كردبوو، جۆرج فلۆید به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، وه‌ك له‌وه‌ی به‌هۆی ئه‌ژنۆی ئه‌فسه‌ره‌كه‌وه بووبێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كانی میدیاكانی ئه‌مریكا ، له 25ی ئایاری ئه‌مساڵدا، جۆرج فلۆید له‌ناو ماركێتێكدا بووه و خاوه‌ن ماركێته‌كه پۆلیسی له سپیكردنه‌وه‌ی پاره ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كاتێك پۆلیسه‌كان ده‌گه‌ن، جۆرج فلۆید ده‌ستگیرده‌كه‌ن و دێریك شۆڤین ئه‌ژنۆی ده‌خاته سه‌ر گه‌ردنی و ئه‌گه‌رچی فلۆید داوای لێده‌كات لێی دووربكه‌ێته‌وه، چونكه هه‌ناسه‌ی ته‌نگه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام گیانی له‌ده‌ستدا.