هەریر.. کەسێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

لە ناحیەی هەریری سەر بە پارێزگای هەولێر، گەنجێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.

کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریری سەر بە قەزای شەقڵاوە بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەسەر رێگەی هەریر-شەقڵاوە، گەنجێک بەناوی دیلمان عەبدوڵڵا فەرەج، بە دەستڕێژی گولـلە کوژراوە کە پیشەی پێشمەرگە بووە.

بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر وتیشی” بکوژەکەش هەڵاتووە و پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە”.

ھەواڵی زیاتر