فراکسیۆنی گۆڕان: محەمەد شێخ وەهاب ئامادەیە بچێتە دادگا

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئێستا تەنیا تۆمەتبارە و ئامادەی چوونە دادگاشە.

فراکسیۆنی گۆڕان لە روونکردنەوەیەکیدا دەڵێ” هاوشێوەی ئەم جۆرە کەیسانە دەبێت پارێزراو بێت، لەبەر رەوتی لێکۆڵینەوەو و سەلماندنی تاوانەکە، چونکە تۆمەتباریش دەبێت مافی پارێزراوبێت، ئەم بابەتە دوور لە رێکارە یاسایی و میدییەکان لە راگەیاندن بڵاوکراوەتە کە ئامانج لێی لێدانە لە بزووتنەوەی گۆڕان و فراکسیۆنەکەمان”.

دادگای ناحیەی قۆرەتووی قەزای خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە، بە تۆمەتی ساختەکردنی نووسراو و پسوولەی بازرگانی لە دەروازەی سنووری پەروێزخان، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ محەممەد شێخ وەهاب، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و چەند کەسێکی دیکە دەرکرد.

ڕونکردنەوەی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی

سەبارەت بە تۆمەتبارکردنی ئەندامێکی فراکسیۆنەکەمان بەناوی محمد شێخ وەهاب لە دادگای لێکۆڵینەوەی خانەقین / قۆرەتو لە گەرمیان

کە تۆمەتبارکراوە بە تەزویرکردنی وەسڵی گومرگی

ئێمە لە هەموو کەس و لایەنێک زیاتر کار بۆ سەروەری یاساو سزادانی تاوانکاران دەکەین لە کاتی جێگیربونی تاوانەکەیدا بەڵام ئەندامەکەی ئێمە لە ئێستادا تەنها تۆمەتبارەو ئامادەی چونە دادگایە

هاوشێوەی ئەم جۆرە کەیسانە دەبێت پارێزراو بێت لەبەر ڕەوتی لێکۆڵینەوەو و سەلماندنی تاوانەکە چونکە تۆمەتباریش دەبێت مافی پارێزراو بێت پاڵپشت بە بنەمای(( المتهم برئ حتی تثبت ادانتە )) ئەم بابەتە دوور لە ڕێکارە یاسای و میدییەکان لە ڕاگەیاندن بڵاوکراوەتە کەئامانج لێی لێدانە لە بزوتنەوەی گۆڕان و فراکسیۆنەکەمان

لە کاتێکدا ئەندامەکەی ئێمە لە دامەزراوەیەکی فەرمیدا کاردەکات و بەپێی مادەی ۳۰ لە یاسای ۳ی ساڵی ۲۰۰۹ ی پارێزگاکان دەبێت لەلایەن دادگاوە ئەنجومەنی پارێزگا ئاگادار بکرێتەوەو ناوبراو ئامادە بکات بۆ چوونە بەردەم یاسا بەڵام بەداخەوە لەلایەن پۆلیسەوە چونەتەسەرماڵیان بێ ئاگادارکردن و دوور لە بنەماکانی پاراستنی مافی تۆمەتبار و کەسوکارەکەی

دەنگدەران و هەڵسوڕاوانی پزوتنەوەی گۆڕان ئاگاداردەکەینەوە ئێمە لە فراکسیۆن پێشەنگی داکۆکی لە مافی هاوڵاتیان دەبین دەستبردن بۆ داهاتی گشتی بەشێوەی ناڕەوا شەرمەزارو ڕیسوا دەکەین هەرکاتێک هەر ئەندامێکی ئێمە لە دادگا بسەلمێت لەسەری کە تاوانی ئەنجامداوە خۆمان هۆکاردەبین بۆ بە سزا گەیاندنی.

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

۷/١٠/٢٠٢٠

ھەواڵی زیاتر