دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، پێش سەری ساڵ دوایین سەربازی وڵاتەکەی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی”دەبێت ئەو ژمارە کەمەی لە ژن و پیاوە تێکۆشەرەکانمان کە لە ئەفغانستاندا ماون، تا سەری ساڵ بگەڕێنینەوە.”
کاتێک کە ترەمپ لە ساڵی 2016 بووە سەرۆکی ئەمریکا، ژمارەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان 10 هەزار سەرباز بوو، بەڵام ئێستا ژمارەیان بۆ 5 هەزار کەمکراونەتەوە.