لە مووچەی پەرلەمانتاران زیاتر لە 850ملیۆن دینار دەگەڕێتەوە

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەپێی ئەو چاکسازییەی حکومەت جیبەجێی کردووە، تەنیا لە مووچەی پەرلەمانتارانی پێنج خولەکەی پەرلەمان، زیاتر لە 850 ملیۆن دینار بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.

بەهمەن کاک عەبدوڵڵا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، بەپێی ئەو چاکسازییەی پەرلەمان پەسندی کردووە و حکومەت جێبەجێی دەکات، مووچەی پلەباڵاکان 50٪ کەمدەکرێتەوە، بەڵام رەچاوی ساڵانی خزمەت و بڕوانامە دەکرێت، بەو پێیەش زۆربەی پلەباڵاکان کە ژمارەیان نزیکەی 750 پلە باڵایە، مووچەیان 50-70٪ کەمدەکرێتەوە.

بەهمەن کاک عەبدوڵڵا گوتی” لە پێنج خولی پەرلەماندا 444 پەرلەمانتار هەبوون و هەن، مووچەی هەموویان 50-70٪ کەمکراوەتەوە، بەو پێیەش تەنیا لە مووچەی پەرلەمانتاران زیاتر لە 850 ملیۆن دینار بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە”.

ھەواڵی زیاتر