باندێكی دزیكردن له‌ ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌ستگیر كران

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 7ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌ستگیركردنی باندێكی دزیكردنی ماتۆڕسكیلی ڕاگه‌یاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه‌، ئاسایشی قه‌ڵادزێ توانیویانه‌ دوو كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ تاوانی دزینی ماتۆڕسكیلی هاوڵاتیانیان ئه‌نجامداوه‌، تۆمه‌تباران له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌، كه‌ دزینی ماتۆڕسكیل بووه‌ له‌به‌رده‌م ماڵی هاوڵاتیان.

ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه‌، بانده‌ پێكدێت له‌ فڕێنه‌ر و فرۆشیار و ئاسایشی قه‌ڵادزێش به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌و بانده‌، تۆمه‌تبارانیش به‌فه‌رمانی دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی پشده‌ر و به‌ پشت به‌ستن به‌ مادده‌ی 446 له‌ یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیركراون.

ھەواڵی زیاتر