كاروان كهلاری/ باڵكێش
تەنها لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە سلێمانی 15 كهس به كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی شارهكهش دهڵێت: “سلێمانی لە دۆخێكی زۆر مەترسیداردایە، كە پێشتر هەرگیز نەگەشتووینەتە دۆخی لەم جۆرە.”
شەوی ڕابردوو 6ی 10، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: “تەنها لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە سلێمانی 15 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.”
هۆشداریشیان داوه و دهڵێن، سلێمانی لە دۆخێكی زۆر مەترسیداردایە، كە پێشتر هەرگیز نەگەشتووهتە دۆخی لەم جۆرە، پێویسته بە هەموو لایەك هەوڵ بدەین بە زووترین كات ئەم دۆخە تێپەرێنین، گەر نا دۆخەكە بە شێوەیەك دەبێت، هەموو ماڵێك ئازاری كۆرۆنای پێ دەگات.