كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌شێك له هاوڵاتیانی گه‌رمیان نیگه‌رانن له ئه‌نجامنه‌دانی نه‌شته‌رگه‌ریی له نه‌خۆشخانه‌ی (شێره‌ی نه‌قیب)ی تایبه‌ت به منداڵبوون له گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ڕه‌تیده‌كاته‌وه.
ژماره‌یك هاوڵاتی گه‌رمیان نیگه‌رانن و ده‌ڵێن: “له نه‌خۆشخانه‌ی (شێره‌ی نه‌قیب)ی تایبه‌ت به منداڵبوون نه‌شته‌رگه‌ریی منداڵبوون ناكرێت و نه‌خۆشه‌كان ده‌نێردرێن بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت و له‌وێش به بڕه پاره‌یه‌كی زۆر نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ده‌كرێت و له‌توانایاندا نییه ئه‌و پاره‌یه بده‌ن.”
تۆڕی میدیایی باڵكێش به‌دواداچوونی بۆ كیشه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه كرد و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی به د. به‌ناز جه‌لیل، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی (شێره‌ی نه‌قیب)ه‌وه كرد، وتی: “ئه‌و ده‌نگۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و قسانه ڕاست نین و نه‌شته‌رگه‌ری كراوه و ده‌كرێت.”
وتیشی: “هه‌ر ئه‌مڕۆ كه خۆم ئێشكگربووم له نه‌خۆشخانه، زیاتر له پێنج نه‌شته‌رگه‌ریی كراوه، هه‌ر نه‌خۆشێكیش پێویستی نه‌كردبێت، نه‌نێردراوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت و لێره نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ كراوه.”
(ڕ. م) یه‌كێك له‌و نه‌خۆشانه‌یه كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی كردووه و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ نه‌كراوه، به باڵكێشی وت: “منداڵی یه‌كه‌مم له‌و نه‌خۆشخانه‌یه بووه، به‌ڵام بۆ منداڵی دووه‌م دكتۆره‌كه وتوویه‌تی، لێره نه‌شته‌رگه‌ریی ناكرێت، ماوه‌ی ساڵێكه له شاری پزیشكی گه‌رمیان ده‌كرێت.
هاوكات، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی (شێره‌ی نه‌قیب)یش جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه، كه تۆڕی میدیایی باڵكێش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاماره‌كانیان بخرێته به‌رده‌ست و به‌دواداچوون بۆ ڕاستی و دروستی كێشه‌كه بكه‌ن.