ئهمریكا كۆمپانیاكانی هاندهدات بۆ وهبهرهێنان بێنه كوردستان
كاروان كهلاری/ باڵكێش
ئەمڕۆ سێ شەممە 6ی ئۆكتۆبهر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لهگهڵ دەیڤد کۆپلی، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق كۆبووهوه.
له كۆبوونهوهكهدا جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق، ئامادەیی وڵاتهكهی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و هاندانی کۆمپانیاکانی ئەمەریکا بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمی کوردستان ، کە بڕیاره مانگی داهاتووش، کۆنفرانسێکی بازرگانی بۆ ئەم مەبەستە ساز بکرێت و وتیشی دەرفەتی زۆر بۆ وەبەرهێنەرانی ئەمەریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا هەیە.
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستانیش جەختی لەوە کردەوە، کە یەکێک لە کارە لە پیشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدانی زیاترە بە کەرتی کشتوکاڵ و پاراستنی بەروبوومی ناوخۆیی و پێشکەشکردنی ئاسانکارییە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و ناوخۆ.
سەرۆکی حکومەت جەختی لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیداڵی کردەوە، کە فاکتەرێکی گرنگە بۆ سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ناوچەکە.