كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ڕێکخراوی (ریچ)ی نێودەوڵەتی، له گه‌رمیان 3 بەنداوی بچووک بۆ گلدانەوەی ئاو دروستده‌كات.
دوێنێ دوو شه‌ممه، ڕێكخراوی (ریچ)ی نێوده‌وڵه‌تی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان، ده‌ستیكردووه به دروستكردنی 3 به‌نداو له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
بێستوون ژاڵه‌یی، به‌رپرسی نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “له‌سه‌ر داوای ئێمه دوێنێ دووشه‌ممه، 5ی ئۆكتۆبه‌ر، ڕێكخراوی (ڕیچ)ی نێوده‌وڵه‌تی، ده‌ستیكردووه به دروستكردنی 3 به‌نداو له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان.”
وتیشی: “بەنداوەکان بریتیین لە به‌نداوی (تاڵەوان)، كه دەکەوێتە سنوری ناحیه‌ی شێخ ته‌ویل توانای گلدانەوەی ئاوی ھەیە بە ڕێژەی 110ھەزار مەتر سێجا، به‌نداوی (کانی گوڵ)، ھەر لە سنوری ناحیەی شێخ تەویلە و توانای گلدانەوەی 101 ھەزار مەتر سێجا ئاوی ھەیە، به‌نداوی (دوانزە ئیمام) لە سنوری قەزای کفری توانای گلدانەوەی 115 ھەزار مەتر سێجا ئاوی ھەیە.