بیست و یه‌ك كه‌سی تر له‌هه‌رێم به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تنی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا هاتووه‌، به‌هۆی كۆرۆناوه‌ 829 هاوڵاتی له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و 21 هاوڵاتی تریش به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، كه‌ پشكنینیان بۆ 5 هه‌زار و 233 هاوڵاتی كردووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ 829 كه‌سیان هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.

به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تائێستا له‌ هه‌رێمی كوردستان 51 هه‌زار و 77 هاوڵاتی تووشی كۆرۆنا بوون و هه‌زار و 847 هاوڵاتی تریش به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ھەواڵی زیاتر