هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی له ئاگادارینامه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “هاوڵاتیان و شۆفێران دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان.”
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوێنێ یه‌ك شه‌ممه، 4ی ئۆكتۆبه‌ر، بەهۆی پچڕانی کارەبای بەرێوەبەرایەتیمانهوه، داوامان له هاوڵاتیان و شۆفێران كرد سه‌ردانمان نه‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ئێستادا گرفته‌كه چارەسەر كراوه و دەتوانن سەردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بکەن، بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان.