مستەفا كازمی هەڕەشە لە دز و گەندەڵكاران دەكات

هەواڵ
لەگەڵ بەڕێوەچوونی پرۆسە سەربازییەكان بۆ تێكشكاندنی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و كۆنترۆڵكردنی خاڵە سنوورییەكان، سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند لەو كەسانە نابوورین كە سەروەت و سامانی میللەت دەدزن لە دەروازە سنوورییەكان. هەروەك لە دەروازی سنووریی مەندەلی ئاماژەی بەوەشكرد “قۆناغی جێبەجێكردنی یاسا دەستیپێكردووە و لەو كەسانە نابوورین كە سەروەت و سامانی میللەت لە دەروازە سنوورییەكان دەدزن”.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لە میانەی بەسەركردنەوەی خاڵە سنوورییەكانی نێوان عیراق- ئێران لە سنووری پارێزگای دیالە وتی “سەردانیكردنم بۆ دەروازە سنوورییەكان پەیامێكی روونە بۆ دز و گەندەڵكاران بەشێوەیەك كە چیتر رێگەیان نادرێ دزی لە ماڵی میللەت بكەن لە دەروازە سنوورییەكان، هەروەها لەسەر سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان پێویستە دژایەتی گەندەڵی بكەن، چونكە ئەوە داواكاریی خەڵكە”.

ئەمڕۆ شەممە، سەركردایەتیی پرۆسە هاوبەشەكانی عیراق رایگەاند بەشێوەیەكی تەواوەتی كۆنترۆڵی دەروازەی سنووریی مەنزەریە و مەندەلییان كردووە، ئەوەش لە چوارچێوەی كۆتاییهێنان بە كاركردنی كۆمەڵە كەسانێك كە دەستیانگرتبوو بەسەر دەروازە سنوورییەكاندا و گەندەڵییان تێدا دەكرد.

ھەواڵی زیاتر