شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی دیندار زێباری، بەشداری لە کۆبوونەوەی نەتەوەی یەکگرتووەکان تایبەت بە شوێنبزرکراوانی زۆرەملێدا دەکات و وتاری تایبەتیان بە هەرێمی کوردستانیش دەبێ.
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، شاندێکی حكومهتی ههرێمی كوردستان بهشداری لە کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە خولی (19) رێككهوتننامهی پاراستنی هەموو کەسەکان له شوێنبزرکردنی زۆره ملێدا دەکات، کە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس دەبێت و شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە بەشداریدەکەن، شاندەکە بە سەرۆکایەتی “خۆم” و ئەندامێتی نوێنەرانی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ دەبێ.
بڕیار وابوو لە سەرەتای مانگی نیسان كۆبوونهوەکانی خولی (19) لیژنەی تایبەت بە رێككهوتننامهی پاراستنی شوێنبزرکراوان له بارهگای نهتهوهیهكگرتووهكان له “جنێڤ” به بهشداری شاندێکی حكومهتی ههرێمی كوردستان بکرێت، بەڵام بە هۆی کۆرۆناوە کۆبوونەوەکە دواخرا و بڕیاردرا لە 5-7ی تشرینی یەکەم لە بارەگای یۆنامی لە بەغدا بکرێت.
دیندار زێباری ئاماژەی بەوەکرد، بەشداریکردنی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوی لیژنەی نوسینەوەی راپۆرتەکانی تایبەت بەو رێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتیانەیە کە حکومەتی عێراق ئەندامە تێیدا، لەم کۆبوونەوانەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان وتاری خۆی پێشکەش دەکات بە مەبەستی خستنەڕووی پابەندبوونەکانی هەرێمی کوردستان تایبەت بەو رێککەوتننامەیە و گوتیشی”ئامارێکی وردمان لەبارەی شوێنبزرکراوانی هەرێمی کوردستانەوە لە سەدەی رابردووەوە تاوەکو شەڕی داعش ئامادەکردووە و بۆ جیهانی دەخەینەڕوو”.