ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 4ی ئۆكتۆبه‌ر، کۆگایەکی تەقەمەنی هێزه‌كانی 70 لە تاسڵوجەی سلێمانی گڕی گرت و دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سلێمانییه‌وه ئاگره‌كه كۆنترۆڵكرا.
ئه‌حمه‌د له‌تیف، وته‌بێژی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له یه‌كێك له كۆگاكانی ته‌قه‌مه‌نی هێزه‌كانمان له تاسڵوجه‌ی سلێمانی ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه و دواتر ئاگره‌كه كۆنترۆڵكراوه.”
سه‌باره‌ت به هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه و زیانه‌كان، وتی: “تائێستا نازانین هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه چییه و زیانه‌كان چین و لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ین.”