كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “نه‌خۆشخانه‌ی ڕۆیاڵی تایبه‌ت له شاری سلێمانی، 25 قەرەوێڵەییە، دوێنێ له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه 16 نەخۆش لە نەخۆشخانەكە بوون، به‌ڵام بۆ سەلامەتی نەخۆشەکان، هەموویان گواسترانه‌وه بۆ نەخۆشخانەكانی تر و هیچ نەخۆشێكیش لەوكاته‌دا له هۆڵی نەشتەرگەری نەبووە و هیچ زیانێكی گیانیش نه‌بووه.”
ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه، 3ی ئۆكتۆبه‌ر، ئاگرێك لە نەخۆشخانەی (ڕۆیاڵ)ی تایبەت لە گەڕەکی توی مەلیکی شاری سلێمانی کەوتەوە، سه‌رچاوه‌ی ئاگره‌كه‌ش مۆلیده‌یه‌كی نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه بووه.