واشنتن: رۆژهەڵاتی ناوەراست لە موشەكەكانی ئێران دەپارێزین

هەواڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی پابەندی پاراستنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە بەرامبەر بە هەڕەشە مووشەكییەكانی ئێران، وتیشی بۆ ئەو مەبەستە بەشێوەی جۆراوجۆر هاوكاریی وڵاتانی عەرەبی و كەنداو دەكات.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەكێك لە رێگەكان رێگریكردنە لە كۆتاییهاتنی گەمارۆی قەدەغەی كڕین و فرۆشتنی چەك بە ئێران، كە ئۆكتۆبەری ئەمساڵ كۆتایی دێت، پۆمپیۆ وتیشی درێژنەكردنەوەی ئەو گەمارۆیە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كاریگەریی نەرێنی و جێی داخی لێدەكەوێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەشڵێت، هاوكاریی دووەمی واشنتن فرۆشتنی چەكی ئەمەریكییە بە وڵاتانی عەرەبی و كەنداو جگە لەمانەش رێگەی دیكە هەیە و زانیاری لەوبارەیەوە بە رای گشتی راناگەیەندرێت.

ھەواڵی زیاتر