تەندروستی سلێمانی: ئاگرەکەی نەخۆشخانەی رۆیالی تایبەت زیانی گیانی نەبووە

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئاگرەکەی نەخۆشخانەی (رۆیال)ی تایبەت لە شاری سلێمانی، ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی وتی “نەخۆشخانەی (رۆیال)ی تایبەت، 25 قەرەوێلەییە، لەو کاتەشدا 16 نەخۆش لە نەخۆشخانەکە ھەبوون، بۆ سەلامەتی گیانیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە.

وتیشی “لەكاتی ئاگركەوتنەوەكە ھیچ نەخۆشێک لە هۆڵی نەشتەرگەریدا نەبووە”

ھەواڵی زیاتر