كیم جۆن ئون نامه‌یه‌ك بۆ تره‌مپ ده‌نێرێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

سەرۆكی كۆریای باكوور، نامەیەك بۆ سەرۆكی ئەمریكا ده‌نێرێت و هیوای چاكبوونەوەی بۆ ده‌خوازێت.

(كیم جۆنگ ئۆن)، سەرۆكی كۆریای باكوور، نامەیەكی بۆ (دۆناڵد ترامپ)ی سەرۆكی ئەمریكا ناردووە و هیوای چاكبوونەوەی بۆ خواستووە.

سەرۆكی كۆریای باكوور له‌ نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “هیوادارم تره‌مپ و میلانیای هاوسەری ئەو قۆناغە تێپەڕێنن و دۆخەكەیان ئاسایی ببێتەوە.”

ئه‌م نامه‌یه‌ی سەرۆكی كۆریای باكوور لەكاتێكدایە، كە پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتەكەی و ئەمریكا تائێستا له‌ ئاستێكی نه‌ باش نه‌ خراپدایه‌ و دیاریش نییه‌ به‌ره‌و چی ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕوات.

ھەواڵی زیاتر