تائێستا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هیچ پرۆژه‌یه‌كی له گه‌رمیان جێبه‌جێ نه‌كردووه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌ڕێوبه‌رى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، هیچ پرۆژه و پلانێك نه‌چوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه له پرۆژه كشتوكاڵییه‌كانى سنورى گه‌رمیان، ئه‌وه‌ى له ئێستادا گرنگى پێدراوه، ته‌نها پرۆژه‌كانى كه‌رتى تایبه‌تن.”
شادیه حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتو‌كاڵى گه‌رمیان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “ئه‌و پلانانه‌ى كه بۆ چوار ساڵى كابینه‌ى نوێ دراوه‌ته وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له‌ڕووى پرۆژه‌ی كشتوكاڵییه‌وه له سنورى گه‌رمیان، به‌هۆی قه‌یرانی دراییه‌وه هیچكامیان نه‌چوونه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه و ئه‌وه‌ى هه‌یه له گه‌رمیان، پرۆژه‌كانى كه‌رتى تایبه‌تن، وه‌ك دانانى كارگه‌ى زه‌یتون و قارچك و چه‌ندین كارگه‌ى دیكه.”
ده‌شڵێت: “كشتو‌كاڵى گه‌رمیان ته‌نها زه‌وى ته‌رخان ده‌كات بۆ ئه‌و پرۆژانه‌ى كه‌رتى تایبه‌ت، ئه‌گینا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان خۆیان تێچووى پرۆژه‌كان ده‌گرنه ئه‌ستۆ.”