کارەبا دەدرێتە کەرتی تایبەت و دەشبێتە کارت

حکومەتی هەرێمی کوردستان  کارەبا دەداتە کەرتی تایبەت و  بۆ کۆنترۆڵکردنیشی کارەبا بەسەر سێ زۆندا دابەش دەکرێ.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، حکومەت بڕیاریداوە کارەبا بداتە کەرتی تایبەت و مانگی 12ی داهاتوو بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کارەبا بەسەر سێ زۆندا دابەشدەکرێ بۆ ئەوەی کۆنترۆڵکردنی ئاسان بێت.

ئومێد ئەحمەد ئاماژەی بەوە کرد”بەکارهێنانی کارەبا لەسەر خواستی خەڵک خۆیەتی، ئەگەر بیەوێ بە کارت بێ یان بە پێوەر، نرخەکەشی هەمان نرخی ئێستا دەبێت و زیاد ناکات، ئەم بڕیارەش کاریگەرییەکی زۆری لەسەر نەهێشتی زێدەڕۆیی و سەرپێچی دەبێت و کەمیان دەکاتەوە.

ھەواڵی زیاتر