كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
شه‌وی 24ی مانگی ڕابردوو، به چه‌كی جۆری (ئاربیجی) هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، به‌ڵام (ئاربیجی)یه‌كه پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كه‌ی ته‌قییه‌وه و هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وته‌وه، ته‌نها كه‌مێك پوش و پاوان له‌و ده‌وروبه‌ره سوتان و دواتر كۆنترۆڵكران.
ئارام موده‌ڕیسی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی سكرتاریه‌تی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، زانیاری نوێی بۆ تۆری میدیایی باڵكێشی ئاشكرا كرد و وتی: “هه‌ندێك سه‌ره‌داومان له كامێراكانی چاودێری ده‌وروبه‌ری باره‌گاكه‌مانه‌وه ده‌ستكه‌وتووه.”
له‌باره‌ی سه‌ره‌داوه‌كانه‌وه ڕوونیكرده‌وه: “كه له كامێراكانه‌وه ده‌ركه‌وتووه ئۆتۆمبێلێكی جۆری پاترۆڵ و ماتۆڕسكیلێك هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.”
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی هێرشكاره‌كان زیاتر وتی: “تائێستا لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی به فه‌رمی هیچیان پێنه‌وتووین، به‌ڵام ئێمه پشتڕاست بووینه‌ته‌وه كه ئه‌وانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، سه‌ربه ئێرانن و له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه ئاراسته كراون.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “كۆمیته‌ی ئه‌منیه‌تی حیزبه‌كه‌یان هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی هه‌یه و له‌ئێستادا له هه‌وڵی ده‌ستخستنی زانیاری و سه‌ره‌داوی زیاتردان، تاوه‌كو ته‌مومژی سه‌ر ناسنامه‌ی هێرشكاره‌كان نامێنێت و به ته‌واوه‌تی ڕوون ده‌بێته‌وه.”
شه‌وی 24ی مانگی ڕابردوو، به چه‌كی جۆری (ئاربیجی) هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له سلێمانی، به‌ڵام (ئاربیجی)یه‌كه پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كه‌ی ته‌قییه‌وه و هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وته‌وه، ته‌نها هه‌ندێك پوش و پاوان له‌و ده‌وروبه‌ره به ئاگری گوله ئاربیجییه‌كه سوتان، ئه‌ویشیان كۆنترۆڵ كرد و نه‌یانهێشت ئاگره‌كه ته‌نه‌شه بكات.