ئه‌رمینیا تێكشكاندنی چوار فڕۆكه‌ی ئازه‌ربایجانی ڕاگه‌یاند
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، خسته‌خواره‌وه‌ی 4 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئازه‌ربایجانی ڕاگه‌یاند.
نیکۆڵ باشینیان، سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا ڕایگەیاند: “لە ئاسمانی کۆتایک و جگارکۆنیکی نزیک یەریڤانی پایتەخت، 4 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بینراون و هێزەکانی بەرگری ئاسمانی تێکیانشکاندوون.”
پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌رمینیا ڕایانگه‌یاند، كه فڕۆکەی جەنگی تورکیا یارمەتی ئازەربایجان ده‌دات و هێزه‌كانیان توانیویانه فڕۆکەیەکی ئه‌و وڵاته تێكبشكێنن، بەڵا توركیا ڕەتیکردەوە.
چەند ڕۆژێکە لەسەر چەند ناوچەیەکی سنوریی شەڕ لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا دەستیپێکردووە، هەردوولاش باس لە کوژرانی دەیان سەربازیان دەکەن و هه‌ردوولا خۆیان بە خاوەنی ئه‌و ناوژه سنورییانه دەزانن.