ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1 ئۆکتۆبەر، سەرۆکوەزیرانی فلاندەرز لە بارەگای سەرەکی سەرۆکوەزیران لە برۆکسێل پێشوازی لە نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا کرد و رایگەید، فلاندەرز پشتگیر و ھاوھەڵوێستی ھەرێمی کوردستانە.
دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، “لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا، ھەروەھا گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان کرا و جه‌ختمان له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عێراق كرده‌وه به شێوه‌يه‌ك ماف و شايسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان مسۆگەر بكرێن و سيسته‌مى فيدراڵى وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووه جێبه‌جێ بكرێت”.
دلاوەر ئاژگەیی، وتیشی: هەوڵە‌كانى به‌رده‌م هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و تێپه‌ڕاندنى دۆخى ئابوورى و دارايى و پرۆسه‌ى چاكسازى له هه‌رێمى كوردستان بەشێکی تری دانیشتنەکە بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش تەوەرێکی دیکەی دانیشتتنەکە بوو و جه‌ختى له پێويستی هه‌رێمى كوردستان به به‌رده‌واميى پشتگيريى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر كردووەتەوە.
جێگەی ئاماژە پێدانە هەرێمی فلاندەرز گەورەترین هەرێمی بەلجیکایە و لە ڕووی سیاسی و ئابووری بە گرنگترین هەرێمی ئەوروپا هەژمار دەکرێت و پەیوەندی بەهێزی لە گەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.