كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 1ی ئۆكتۆبه‌ر، شه‌ش هه‌زار زه‌وی كارت له هه‌ولێر تاپۆكراو كران به‌ناوی هاوڵاتیانه‌وه.
سیامه‌ند كه‌ریم، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌رێمی كوردستان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “له كۆی 120 هه‌زار پارچه زه‌وی كه پێشتر كارت بوون، 65هه‌زاریان تاپۆكراون و بوون به‌ناوی هاوڵاتیانه‌وه.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “كه ئه‌مڕۆ 6هه‌زار پارچە زەوی دیكه تاپۆكراون و هاوڵاتیان ده‌توانن له هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه سه‌نه‌ده‌كانیان سه‌ردانی تاپۆی2 بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی سهندهكانیان.”
باسی له‌وه‌ش كرد: “كه دوای ته‌واوبوونی كاروباری ئه‌م 6هه‌زار پارچه زه‌وییه، زه‌وییه‌كانی تریش تاپۆ ده‌كرێن و ده‌كرێن به‌ناوی هاوڵاتیانه‌وه.”