كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌به‌رده‌وامی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا به‌سه‌ر ئاسمانی قه‌ندیلدا ده‌سوڕێته‌وه و دواتر فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌گه‌نه هه‌مان شوێن و بۆردومانی ئه‌و ئامانجانه ده‌كه‌ن كه ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه دیاری‌یان كردووه.
محه‌مه‌د حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی شاره‌وانی بناری قه‌ندیل به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “به‌به‌رده‌وامی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا به‌سه‌ر ئاسمانی بناری قه‌ندیلدا ده‌سوڕێته‌وه و دواتر فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ده‌گه‌نه ئه‌و سنورانه و بۆردومانی ئه‌و ئامانجانه ده‌كه‌ن كه فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان دیاری‌یان كردووه.”
وتیشی: “هاتنی ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی و ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای دانیشتووانی بناری قه‌ندیل و چه‌ندین جاریش ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی بناری قه‌ندیلیان كردووه و زیانی گیانی و ماددی زۆریان به دانیشتووانی بناری قه‌ندیل گه‌یاندووه.”
سه‌باره‌ت به ڕێگاوبانی گونده‌كان و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌سنوره‌كه، باسی له‌وه كرد: “كه له ساڵی ڕابردووه‌وه تائێستا چه‌ندین پرۆژه‌ی خرمه‌تگوزارییان له‌سنوره‌كه جێبه‌جێكردووه، كه دروستكردنی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك و چه‌ند پردێكی گرنگه و ئاسانكاری ته‌واوی هاتووچۆی بۆ دانیشتووانی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل دروست كردووه له‌وانه، پردی سوره گوڵه، پردی بڕه‌دێی دۆڵی سوره‌دێ، پردی ماونان و سه‌رمێڵ له گوندی دۆڵی باڵه‌یان.”
سه‌باره‌ت به سه‌رچاوه‌ی ته‌مویلكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانیان ئاماژه‌ی به‌وه كرد: “كه ساڵی ڕابردوو لافاو زیانێكی زۆری به دانیشتووانی بناری قه‌ندیل گه‌یاندووه، به‌ڵام دواتر كه‌مپه‌ینێكیان ڕاگه‌یاندووه و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی باشووری كوردستان و كوردانی باكوور و سه‌ركردایه‌تی كۆماجڤاكین كوردستان (كه‌جه‌كه)ه‌وه هاوكاری كراون و توانیویانه به‌و بڕه هاوكارییه‌ی كۆیانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ماڵانه قه‌ره‌بووبكه‌نه‌وه كه به‌و هۆیه‌وه زیانیان پێگه‌یشتووه و ئه‌و پرۆژانه‌ش جێبه‌جێ بكه‌ن كه ئاماژه‌ی پێكرد.”
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بنكه و باره‌گاكتانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)یان كردووه و به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین سه‌ركرده و گه‌ریلل و چه‌ندین هاوڵاتی مه‌ده‌نی كراونه‌ته ئامانج و بوونه‌ته پوربانی و زیانێكی زۆر به‌ر ره‌ز و باخ و خانووی خه‌ڵكی ئه‌و شوێنانه‌ش كه‌وتووه.