لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان: پێویسته‌ حكومه‌ت چاكسازی له‌ گومركه‌كان بكات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌، 1ی ئۆكتۆبه‌ر، لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: “ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ سه‌ردانی سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كانمان كردووه‌ و ڕاپۆرتێكمان له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاماده‌كردووه‌ و كۆمه‌ڵێك پرسیاری تێدایه‌ و چاوه‌ڕوانی هاتنی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانمان بداته‌وه‌.”

وتیشی: “ڕاپۆرتێكمان به‌ 49 كاتژمێر ئاماده‌كردووه‌ و له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه‌ ناردووه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌شڵێت، پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاكسازی له‌ گومركه‌كان بكات و بیخاته‌ ‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه‌.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “كه‌ چاره‌سه‌ریان بۆ كاره‌ نایاساییه‌كانی ده‌روازه‌كان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌یان پێكردووه‌ و چاودێری هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێ كردنی.”

ھەواڵی زیاتر