كه‌شناسی پێشبینی بارانبارین له چه‌ند ناوچه‌ك ده‌كات
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند، “ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هه‌رێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت و له چه‌ند ناوچه‌یه‌كیش ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه.”
كه‌شناسی ڕایگه‌یان، “ئەمڕۆ پلەی گەرمای هه‌ولێر 36 پلە و سلێمانی 34 پله و دهۆک 32 پله و و کەرکوک 38 پلە دەبێت.”
سبەینێش پلەی گەرمای هه‌ولێر 36 پلە و سلێمانی 33 پلە و دهۆک 32 پله و کەرکوکیش 38 پله دەبێت.