گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی و ئێران دەستپێدەکاتەوە

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

له‌میانه‌ی به‌شداری كردن له‌ پێشانگایه‌كی نمایش كردنی وێنه‌ی دێرینی كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی و سه‌ركۆنسوڵی ئێران له‌ سلێمانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانییان ئه‌نجامدا.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ڕایگه‌یاند، “پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و كلتورییه‌كانی هه‌ردوولا پته‌و بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌ بچه‌سپێت.”

وتیشی، “هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی باڵای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و بڕیار له‌باره‌ی ده‌سپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ئێران ده‌درێت.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “كه‌ پێشنیاریان داوه‌ته‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كان و ئاسانكاری كردن بۆ سه‌ردانیكاران و گه‌شتیارانی هه‌ردوولا، كه‌ له‌ئێستادا ته‌نها ڕێگه‌ به‌ قوتابیان و‌ بازرگانان نه‌خۆشان ده‌درێت سه‌ردانی ئێران بكه‌ن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ته‌نها ڕێگه‌ به‌و هاوڵاتییه‌ ئێرانییانه‌ ده‌درێت كه‌ ئیقامه‌یان هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.”

ھەواڵی زیاتر