كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه، 1ی10، دوا واده‌یه بۆ بێده‌نگكردنی مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی شاری هه‌ولێر و پارێزگاریش هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت: “چیتر وادەی دانانی مۆلیدەی بێدەنگ درێژ ناکەینەوە.”
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: “لە ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 1ی10، ئەوەی مۆلیدەی بێدەنگی دانەنابێت، قۆناغی یەکەم سزا دەدرێت، قۆناغی دووەمیش ئەگەر پابەند نەبێت، مۆلیدەکەی دەدرێته خەڵکی دیكه و چیتر وادەی دانانی مۆلیدەی بێدەنگ درێژ ناکەینەوە.”
ڕوونیشیكرهوه: “بڕیارەکە مۆلیدەی کۆمپانیا و هۆتێل و شوێنە بازرگانی و تایبەتەکانیش دەگرێتەوە، هەر شوێنێک مۆلیدەکەی نەکردبێته بێدەنگ، ڕاسته‌وخۆ دەست بەسەر مۆلیدەکەیدا دەگیرێت و لادەبردرێت.”
وتیشی: “خەڵکێکی زۆر ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ خاوه‌ندارێتیكردنی مۆلیده‌كان و ئەوەی پابەندی دانانی مۆلیدەی بێدەنگ نەبێت لێی وه‌رده‌گیرێته‌وه و ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه.”
ڕۆژی 15ی1، پارێزگای هەولێر بڕیاریدا تاوەكو 1ی5 سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەكان بكرێنە بێدەنگ، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه ئەو بڕیارە وەك خۆی جێبەجێ نەكرا.