سێ مووشەک لە نزیک بارەگایەکی دیموکرات لە گوندی گردەچاڵ و فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتنەخوارەوە.
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی ھەولێر ڕایگەیاند، کەوتنەخوارەوەی گوللە ھاوەنەکان ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر فڕۆکەخانە و گەشتەکان نەبووە و نییە.
ئەم ھێرشانە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا چەند ڕۆژێکە دەستی بە ئامادەکاری بۆ چۆڵکردنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغد کردووە و ھۆکارەکەشی بۆ ھێرشی میلیشیاکان دەگەڕێنێتەوە.