كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ڕێكخراوێكی مافی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: “لە ماوەی مانگی ڕابردوودا سزای سێدارەی 3 هاوڵاتیی کورد لە زیندانه‌كانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە.”
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردووه‌ته‌وه: “لە ماوەی مانگی سێپتێمبه‌ری 2020 دا، سزای سێدارەی به‌سه‌ر سێ هاوڵاتیی کورد لە زیندانه‌كانی ورمێ، بروجێرد و ئیسفەهان جێبەجێ کراوە.”
ڕونیشیكردووه‌ته‌وه، “لەو 3 كه‌سه، 2 کەسیان تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست و کەسێکیشیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركراون و له‌سێداره دراون.”
ئاشكراشی كردووه، “ئەو هاوڵاتیانەی كه لەسێدارە دراون، دوانیان لە پارێزگای لوڕستان و یه‌كێكیشیان لە پارێزگای ورمێ لە سێدارە دراوە.”