یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر دیار ڕەحمان دەڵێ” بەهۆی نەخۆشییە دەگمەنەکەمەوە ڕۆژ بە ڕۆژ لە مردن نزیک دەبمەوە”.
دیار ڕەحمان ئاماژە بەوە دەکات”ڕۆژ بە لە ڕۆژ لە مردن نزیک دەبمەوە، چارەسەری نەخۆشییە دەگمەنەکەشم لە نەخۆشخانەیەکە لە شیکاگۆی ئەمریکا دۆزراوەتەوە و زیاتر لە 5 هەزار کەسیان چارەسەرکردووە، بۆیە چاوەڕێی هیمەتی حکومەتم بۆ ئەوەی ڕەوانەی ئەمریکام بکات”.
پێشتر پارێزگاری هەولێر و نوێنەری مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی دیار ڕەحمانیان کردووە و بەڵێنی هەموو هاوکارییەکیان پێیداوە.